ئه‌وروپائیسپانیا

بەیاننامەی فەرمی ڕیاڵ مەدرید: ڕۆژنامەنووسەكە هەڕەشەمان لێدەكات و داوای ئەو بڕە پارەیە دەكات

یاریگا-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ئاشكرایكرد كە تووشی سوكایەتیپێكردن بووە لەلایەن ئەو ڕۆژنامەنووسەی كە دزەپێكردنەكانی فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی ڕیاڵ مەدریدی بڵاوكردووەتەوە.

ڕۆژنامەی كۆنفیدینسیالی ئیسپانی چەند دزەیپێكراوێكی فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانە شاهانەكەی بلاوكردووەتەوە كە لە بەشێكدا ڕائول گۆنزالیز و ئیكەر كاسیاس دەكات و لە بەشێكی دیكەشدا باسی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و جۆزێ مۆرینهۆ دەكات.

هەژماری فەڕمی ڕیاڵ مەدرید لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە بەیاننامەیەكی فەڕمیدا نووسیوویەتی: بەرنامەی ترانسیستۆری ڕادیۆی ئۆندا سیرۆ ئاشكرایكرد كە ئەبێلان ( ئەو كەسەی كە هەواڵەكەی بڵاوكردووەتەوە ) چاوپێكەوتنێكی هەبووە لە ساڵی 2011  لەگەل جێگری سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید فێرناندێز دی بلاس لە چێشتخانەی كامبارۆ ، دواتر بۆ ڕەشكردنەوەی ئەو دەنگانە داوای 10 ملیۆن یۆرۆی كردووە.

ڕۆژنامەی كۆنفیدینسیال ڕایگەیاند كە ڕۆژانە بەردەوام دەبێت لە بڵاوكردنەوەی هەندێك لە دزەپێكراواكانی فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی مێرینگی ، بۆئەوەی ڕووی ڕاستەقینەی پێرێز ئاشكرا بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button