ئه‌وروپائیسپانیا

لە دزەپێكراوێكی دیكەدا پێرێز هێرشدەكاتە سەر كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و مۆرینهۆ

یاریگا-

ڕۆژنامەی كۆنفیدینسیالی ئیسپانی لێدوانێكی دیكەی دزەپێكراوی فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرا دەكات كە ئەمجارە هێرشدەكاتە سەر كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی گۆڵكاری مێژووی یانەكەی و جۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری پێشووی یانەكەی.

ڕۆژی ڕابردوو هەمان ڕۆژنامە پارچە دەنگیەكی پێرێزی بڵاوكردەوە كە دزەیپێكراوە و باس لە كاسیاس و ڕائول دەكات ( زانیاری زیاتر ).

ئەمڕۆش هەمان سەرچاوه لێدوانێكی دیكەی دزەپێكراوی سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید بڵاودەكاتەوە كە ئەمجارە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2012 ، ئەو كاتەی ڕۆناڵدۆ و مۆرینهۆ لە ڕیاڵ مەدرید بوون.

پێرێز سەبارەت بە ڕۆنالدۆ دەڵێت: ئەو شێت و گەمژەیە ، پیاوێكی نەخۆشە ، تۆ وا دەزانیت كەسێكی ئاساییە بەڵام وا نییە ، ئەگەر كەسێكی ئاسایی بوایە هەموو ئەو شتانەی نەدەكرد كە هەموو جیهان بینی ، پێم بلێ بۆچی ئەو كارە گەمژانە دەكات.

لە بارەی مۆرینهۆ و خۆرخی میندیزی بەڕێوەبەری كارەكانی ڕۆناڵدۆ دەڵێت: میندیز بەڕێوەبەری كارەكانی ڕۆناڵدۆ ناتوانێت ڕۆناڵدۆ بە هیچ شتێك ڕازی بكات ، هاوشێوەی مۆرینهۆ.

هەروەها دەشڵێت: هەردووكیان خۆبەزلزانیەكی ترسناكیان هەیە ، هەردووكیان تێكدەرن ،  مۆرینهۆ و كریستیانۆ ناتوانن ڕاستی ببینن ، ئەوان دەتوانن پارەی زیاتر پەیدا بكەن ئەگەر وا نەبێت ، ئەوان ئاسایی نین ، ئێمە باسی پارەیەكی زۆر دەكەین لە مافی وێنەدا ، بەهۆی ئەو وێنەوە كە پیشانیان دەدات و دەردەكەون كە هەموو كەس خۆشی دەوێن.

سەبارەت بە كوینتراویش دەڵێت: كوینتراویش یەكێكە لەوانەی عەقڵیان نیە ئەو بە بێ مۆڵەت سەیارە لێ دەخوڕێت و كەسێكی نەخۆشە و گرنگی بە نەخۆشیەكەی نادات.

بابەتی زیاتر

Back to top button