خوله‌کانی دیکە

١٠٠ هەزار ئینگلیزی داوای دووبارەکردنەوەی یاری کۆتایی یۆرۆ دەکەن

١٠٠ هەزار هاندەری ئینگلیزی واژۆیان کۆکردووەتەوە تاوەکو یاری کۆتایی یۆرۆ ئەنجام بدرێتەوە.

رێکخەران چەند بیانووییەکیان هێناوەتەوە بۆ دواکارییەکەیان وەکو “راکێشانی ساکا لەلایەن کلینی، توند یاریکردنی ئیتاڵییەکان و زۆر فاوڵ گرتن!”.

تەنها لە چەند رۆژێکی کەمدا ١٠٠ هەزار واژووکۆکراوەتەوە  ئەمە لە کاتێکدا یارییەکە لە خاکی ئینگلتەرا ئەنجامدراوە و ستایشی ئاستی ناوبژیوان دەکرێت بۆ ئەو یارییە لەنێو ئەو کەسانەش گاریس ساوزگەیتی راهێنەری ئینگلتەرا.

ئەمە دووهەمجارە لە میانەی یۆرۆ روودەدات و پێشتریش هاندەرانی فەڕەنسا داوای دووبارەکردنەوەی یارییەکەی سویسرایان کرد بەهۆی ئەوەی لەکاتی لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا سۆمەری گۆڵپارێز کەمێک هێڵی گۆڵی تێپەڕاندبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button