ئه‌وروپائینگلتەرا

راشفۆرد ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا
مارکۆس راشفۆرد، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەهۆی ئەو پێکانەی کۆتایی وەرزی رابردوو لە شانیدا تووشی بووە، ناچارە نەشتەرگەری بکات و بەم هۆیەوە نزیکەی سێ مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە کە هێرشبەرەکەی شەیتانە سوورەکان بەهۆی بەشداری کردن لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بریاریدا نەشتەرگەری بۆ پێکانەکەی نەکات و بۆ کۆتایی ئەم مانگە دوای خست، بریاریشە ئەو یاریزانە دوو هەفتەی دیکە نەشتەرگەری بە شانی بکرێت و بەم هۆیەوە تاوەکو مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو ناتوانێت بگەڕێتەوە و بەشداری یارییەکانی یانەکەی ناکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کە راشفۆرد بەهۆی ئەم پێکانە لە هەشت یاری سەرەتای وەرزی نوێ یانەکەی لە پرێمەرلیگ و هەروەها سێ یاری سەرەتای چامپیۆنزلیگ بێ بەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button