یاریگا–
کلیان مباپێ، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە پێناچێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، ئەویش بە مەبەستی پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا.
خۆزێ لویس سانچێز رۆژنامەنوسی ئێلچرینگیتۆ و لاسێکستا زانیاری دەستکەوتووە کە گۆڵکارە لاوەکەی شازادەکان بریاری خۆیداوە و ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، نە رامۆس و نە هیچ کەسێکی دیکەش ناتوانێت لەم بریارەی پاشگەز بکاتەوە، تەنها ئەوە ماوە کە ئەم هاوینە یاخود هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدەوە بکات.
مباپێ هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستاش ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و بەم شێوەیەش بێت هاوینی داهاتوو بەلاش یانەکەی جێدێڵێت و نزیکترین یانەش کە هەوڵی گواستنەوەی بۆ دەدات، ریال مەدریدی ئیسپانیایە.