خوله‌کانی دیکە

پاتریك چیك بە پەیامێك پیرۆزبایی لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەكات

یاریگا-

پاتریك چیك ئەستێرەی هەلبژاردەی چیك و هێرشبەری بایرن لیڤەركوزنی ئەڵمانی پەیامێك ئاڕاستەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی دەكات دوای بردنەوەی خەڵاتی گۆڵكاری پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020.

جامی نەتەوەكانی ئەوروپای ساڵی 2020 یارییەكانی كۆتایی هات و ئیتاڵیا توانی لە یاری كۆتایی لە ئینگلتەرا بباتەوە و ببێتە پاڵەوان ، جیانلویجی دۆنارۆما بە باشترین یاریزان و پیدری گۆنزالێز بە باشترین یاریزانی لاو و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە گۆڵكاری پاڵەوانیەتیەكە دانران.

هەردوو یاریزان كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و پاتریك چیك بە تۆماركردنی پێنج گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكەدا بوون بەلام كریستیانۆ وەك گۆڵكار هەڵبژێردرا چونكە توانی گۆڵێكیش درووست بكات.

پاتریك چیك لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی:” ئەمجارە بە بەخت بووی ، پیرۆزبایی لە نمونەی باڵای خۆم كریستیانۆ دەكەم ”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button