ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دی پاول: ئەتلەتی هەنگاوێکی گەورەیە بۆ پێشەوە

رۆدیگۆ دی پاول یاریزانی نوێی یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید باسی پەیوەندیکردنی دەکات بە یانەکەی پایتەختی مەدرید.

دی پاوڵ ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد بەهۆی ئەو ئاستەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین پێشکەشیکرد لە کۆپا ئەمێریکا، دوای ئەو پاڵەوانێتییەش ئۆدێنزی بەرەو ئیسپانیا جێهێشت و ئەمڕۆش لە لێدوانێکدا وتی “زۆر دڵخۆشم ، من یاری بۆ تیمێک دەکەم کە پارساڵ براوەی لالیگا بووە و لەو بەرپرسیارییەتیە تێدەگەم، ئەمە هەنگاوێکی گەورەیە بۆ پێشەوە بۆ من لە کاتێکدا تازە براوەی کۆپا ئەمێریکا بووین ئەمە  جگە لەوەی کۆمەڵێک هاوڕێی زۆرم لەوێ هەن”.

دی پاوڵ لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات و تەمەنی ٢٧ ساڵە، پێشتر لەگەڵ ڤالێنسیا بۆ ماوەی دوو وەرز لە لالیگا یاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button