خوله‌کانی دیکە

چارەنووسی وەرزشیی ئێریکسن یەکلادەکرێتەوە

یاریگا-کریستیان ئێریکسن بەمزووانە دەزانێت کە ئایا جارێکی دیکە دەتوانێت یاری بکاتەوە یاخود هەفتەی یەکەمی یۆرۆ کۆتا ساتەکانی ژیانی پیشەگەرانەی بوو.

یانەی ئینتەرمیلان بۆ چەند رۆژێکی دیکە مۆڵەتی بەو یاریزانە داوە پشووبدات، بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت دواتر لە ١٩ی مانگ دەگەڕێتەوە میلان و لیژنەیەکی پزیشکی پێکهێنراوە لە تیمی ئینتەر و هەروەها دانیمارک تاوەکو پشکنینی تەواوی بۆ بکرێت. دواتر بڕیاردەدرێت ئەو یاریزانە دەتوانێت جارێکیتر یاریبکاتەوە یاخود ماڵئاوایی لە یانەکە و لە تۆپی پێ دەکات بەیەکجاری.

لە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا، کریستیان ئێریکسنی کاپتنی دانیمارک لەنێو یاریگادا لە هۆش خۆی چوو ژیانی لەمردن گەڕایەوە پاش تووشبوونی بە  نۆرەی دڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button