ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڤاران داوای هەمان موچەی ئەلابا لە ریاڵ مەدرید دەکات

یاریگا-رافایل ڤاران ئامادەیە لە مەدرید بمێنێتەوە بەڵام داوای موچەیەکی زۆر زیاتر دەکات لەوەی مەدرید پێشکەشیکردووە.

بەگوێرەی ئەی بی سی ئیسپانیا مێرەنگی دەیەوێت ئەو یاریزانە رازیبکات موچەی ساڵانەی ٧ ملیۆن یۆرۆ بێت ئەمەش زۆر دوورە لەو ١٢ ملیۆن یۆرۆی بەرگریکارە فەڕەنسییەکە دەکات.

داواکارییەکەی ڤاران دوای ئەوە هات ریاڵ مەدرید ئەلابای لە بایەرن میونشنەوە گواستەوە بە موچەی ١٢ ملیۆن یۆرۆ، ئەمە جگە لەوەی چەند یانەیەکی گەورەی ئەورووپا هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە دەدات بە موچەیەکی زیاتر لەوەی لەلایەن یانەکەیەوە پێشکەشیکراوە لە نێویاندا مانچێستەریونایتد.

مەدرید پاش  گواستنەوەی ئالابا و هەڵکشانی ئاستی میلیتاو و ناچۆ،  زۆر سوور نین لەسەر هێشتنەوەی ڤاران لە باری رێککنەکەوتنیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button