خوله‌کانی دیکە

مۆرینیۆ: ئینگلیزەکان یاریزانی بە ئەزمونتریان بۆ لێدانە یەکلاکەرەوەکان هەبوو

یاریگا
خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەی رۆمای ئیتاڵیا دوای یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا و ئیتاڵیا هەندێک رەخنەی لە گاریس ساوسگێت راهێنەری سێ شێرەکان گرت.

راهێنەرە پۆرتوگاڵیەکە لە کاتی شیکردنەوەی یارییەکە لە کەناڵی TalkSport گووتی ” ناکرێت چارەنوسی نەتەوەیەک بدرێتە دەست یاریزانێکی لاوی وەکو ساکا، ئەو تەمەنێکی کەمی هەیە و بێگومان لەو کاتەدا فشارێکی زۆر هەست پێدەکات، هەرچەندە ناتوانین هەموو کێشەکانی بۆ راهێنەری ئەو هەڵبژاردەیە بگەڕێنیەوە، بەڵام ئەو یاریزانە شارەزاتر و باشتری بەردەست بوو بۆ لێدانی یەکلاکەرەوە ”.

مۆرینیۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت ” یاریزانی وەکو ستێرلینگ، جۆن ستۆنز و هەرەوەها لوک شاو ئەمانە شیاوتر بوون بۆ لێدانی یەکلاکەرەوە، ناکرێت یاریزانێکی تەنها جارێکی قاچی بەر تۆپ کەوت بێت و ئەم کارە پێ راسپێردرێت، نازانم بۆچی وۆلکەر و هێندەرسۆن لە یارییەکە گۆڕانکاریان پێکرا، کەچی ئەو دوو یاریزانە شارەزاییەکی باشیان هەیە لە جێبەجێ کردنی لێدانە سزاکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button