خوله‌کانی دیکە

بۆنۆچی: بینینی هاندەرانی ئینگلتەرا كە ویمبلی جێدەهێڵن چێژ بەخش بوو

یاریگا-

لیۆناردۆ بۆنۆچی ، بەرگریكاری هەلبژاردەی ئیتاڵیا گاڵتە بە هاندەرانی ئینگلتەرا دەكات.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بباتەوە ، لە میانەی یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020.

بۆنۆچی لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی ڕای سپۆرت ووتی: خەونەكەمان بوو بە ڕاستی ، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنەر و هەموو تیمەكەمان.

سەبارەت بە یاریكردن لە ویمبلی بەرامبەر هاندەرانی ئینگلتەرا بۆنۆچی ووتی: هەستێكی بێ وێنەیە و چێژی لێ وەردەگرین ، بینینی 58 هەزار هاندەر كە یاریگایان جێهێشت پێش بەرزكردنەوەی جامەكە چێژ بەخش بوو ، ئێستا جامەكە دەبرێتە ڕۆما ، ئەوان وایاندەزانی لە لەندەن دەمێنێتەوە ، داوای لێبوردنیان لێ دەکەین ، بەڵام ئیتالیا جارێکی دیکە وانەی دانەوە.

لە كۆتایشدا ووتی: لە كاتێك خۆمان گەرم دەكردەوە بۆ یاریەكە ووتمان ئەوەی ڕوودەدات تەنها ژاوە ژاوە ، ئێمە 34 یاریە شكستمان نەهێناوە ، ئەوەی پێوویست بوو بیكەین ڕێك ئەو شتەمان كرد ، ئەوە لە پێناو هاندەرانی ئیتاڵیا بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button