ئیتاڵیا

ماتێراتزی: ئەرکی کۆنتی ئاسان نابێت

یاریگا- مارکۆ ماتێراتزی یاریزانی پێشووتری ئینتەر میلان لە بارەی وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی نێراتزۆری لەلایەن ئەنتۆنیۆ کۆنتیوە سەرنجی خۆی دەخاتە ڕوو.

بەرگریکارەکەی پێشووی ئەو یانەیە لەو بارەیەوە دەڵێت: “هیوادارم یانەکە هەموو ئەنجامانە بەدەست بهێنێت کە هیوای بۆ دەخوازن. هەروەها کۆنتیش بتوانێت دڵی هاندەران بۆ خۆی بباتەوە.”

ماتێراتزی کە سەروەختی ڕاهێنەرایەتیی جۆزێ مۆرینهۆ چامپیۆنزلیگیان بردەوە، وتیشی: “ئەرکەکەی هەرگیز ئاسان نابێت، بەڵام کۆنتی تینوی سەرکەوتنەکانە و هاندەرانی ئینتەریش لە داهاتوودا خۆشیان دەوێت.”

ئەمڕۆ یانەکەی شاری میلانۆ بە فەرمیی کۆنتی وەک شوێنگرەوەی لوچیانیۆ سپالێتی ڕاگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button