ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکا

دی ماریا: جەنگاین لە پێناو میسی

یاریگا-

ئەنخێل دی ماریا ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەكەیان دەربڕی.

ئەرجەنتین توانی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەڕازیل بباتەوە و نازناوی كۆپا ئەمریكای 2021 بەدەست بهێنێت.

لە دوای 28 ساڵ ئەرجەنتین یەكەم نازناوی كۆپا ئەمریكای بردەوە ، ئەویش دوای بردنەوەیان لە بەڕازیل لە یاریگای ماراكانا.

لە چاوپێكەوتنی دوای یاریەكە دی ماریا ووتی: ئێمە. خەونمان بەوەوە بینی و شەڕمان بۆ ئەم ئامانجە كرد لە پێناو میسی ، زۆر گومانیان لەم تیمە كرد و ڕەخنەیان لێ گرتین ، بەڵام ئێمە بەردەوام بووین لە كاركردن.

هەروەها ووتیشی: هەوڵماندا باشترین پێشكەش بكەین ، سەركەوتوو بووین ئەو نازناوەمان بردەوە كە خەونمان بۆ بینی.

لە كۆتایشدا ووتی: بردنەوە لە بەڕازیل و لە یاریگا و خاكی خۆیان مانای زۆرە بۆ ئێمە ، ئێمە تەنها بۆ یەك ئامانج هاتبووین ئەویش بردنەوەی نازناوەكە بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button