خوله‌کانی دیکە

راهێنەرێکی ئیتاڵیا روداوێکی سەرنجراکێشی بەسەر دێت

یاریگا
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەمەبەستی ئەنجامدانی یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی شاندەکە روداوێکی سەرنجڕاکێش بەسەر جیانلوکا ڤیالی یەکێک لە یاریدەرەکانی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەم وڵاتە دێت.

شاندەکە دوای گەیشتنیان بۆ فرۆکەخانە و لە کاتی سواربونیان لە پاسی تایبەتی هەڵبژاردەکەیان بەمەبەستی بەرێکەوتن بەرەو شوێنی حەوانەوە، لەو کاتە شۆفێری پاسەکە یاریدەری راهێنەرەکەی ئازۆری جێدێڵێت و دوای چەند مەترێک یاریزانەکان ئاگاداری دەکەنەوە کە کەسێکی بەجێهێشتووە، ئەویش یەکسەر دەوەستێت و کەسەکەش سواری پاسەکە دەبێت.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دوای بردنەوەیان لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر ئیسپانیا، بریارە لە یاری کۆتایی پاڵەوانتیەکە رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئینگڵاند ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button