خوله‌کانی دیکە

چوار ساڵ دوای بردنەوە یۆرۆ بۆ پۆرتوگال، چی بەسەر ئیدێر هات؟

یاریگا-لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا  هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە گۆڵێکی ئیدێر شکستی بە فەڕەنسا هێنا و بوونە پاڵەوانی یۆرۆ.

لە نیوەی یەکەمی ئەو یارییەدا رۆناڵدۆ بەگرییانەوە یاریگای جێهێشت پاش پێککرانی بەڵام ئیدێر پاڵەوانی یاری کۆتایی بوو کاتێک لە خولەکی ١٠٩ نیوەی دووهەمی زیادکراودا گۆڵی بردنەوەی  تۆمارکرد.

ناوبراو بەر لەوە یاریزانی سوانزی سیتی بوو بە ناوبانگێکی زۆر کەمەوە، دوای ئەو گۆڵە کاروانی وەرزشیی گۆڕانکارییەکی کەمی بەخۆیەوە بینی، بۆ وەرزی ٢٠١٧-٢٠١٨ پەیوەندی بە لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆوە کرد و خولی رووسی بەرزکردەوە بۆ دوو وەزی دیکەش لەو یانەیە مایەوە، تاوەکو هاوینی  ئەمساڵ لەلایەن لۆکۆمۆتیڤەوە بەڕێکرا بەهۆی ئەوەی تەنیا لە ١٠ یاری وەرزشدا بەشداریکرد

ئیدێر تەمەنی گەیشتووەتە ٣٣ ساڵ و لە ئێستادا بێ یانەیە، چاوەڕوانیش ناکرێت لە کۆتا ساڵەکانی ژیانی پیشەگەریدا ناوبانگی بڵێسە بسەنێتەوە و گۆڵەکەی یاری کۆتایی یۆرۆ بۆ هەمیشە  بەنرخترین ساتی وەرزشی ئەو یاریزانە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button