عێراقکوردستان

هەولێر بۆ کردنەوەی گرێ کوێرەکەی گەشتی شاری بەسڕای کرد

یاریگا- 

لە خولی نایابی عێڕاقدا و بە دیاریکراوی لە گەڕی 36 خولەکەدا، ئەمڕۆ یانەی هەولێر کاتژمێر 7:30 ئێوارە لە یاریگای دووەمی نێودەوڵەتی بەسڕا ڕووبەڕووی یانەی نەفتی بەسڕا دەبێتەوە.

شاندی یانەی هەولێر دوێنێ ئێوارە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتنە شاری بەسڕا.

هەردوو یانە مانەوەیان لە خولەکە مسۆگەر کردووە و نەفتی بەسڕا بە 41 خاڵ لە پلەی یانزەمدایە و هەولێریش بەهەمان خاڵ لە پلەی دوانزەم دێت بە جیاوازی گۆڵ، ئەوەی یانەی هەولێر مەبەستیەتی لەم یاریەدا کردنەوەی گرێ کوێرەی سەرکەوتنە بەسەر یانەی نەفتی بەسڕا کە لە مێژووی خولی نایابی عێڕاق یانەکەی پایتەختی کوردستان نەیتوانیوە سەرکەوتن بەسەر یانەی نەفتی بەسڕا تۆماربکات.

لەم یاریەدا یانەی هەولێر بێ بەش دەبێت لە تواناکانی هەریەک لە یاریزانان ( هەردی سیامەند و شوان مامۆ بەهۆی بوونی سێ کارتی زەرد و نەوزاد عەبدولحەمید بەهۆی پێکانەوە ناتوانێ بەشداری یاریەکە بکەن).

بۆ وەبیرهێنانەوە یانەی قوەی جەوی چوارگەڕ پێش تەواوبونی خولەکە بەفەرمی بۆتە پاڵەوانی خولی نایابی عێڕاق بۆ وەرزی 2020 _ 2021 .

بابەتی زیاتر

Back to top button