خوله‌کانی دیکە

پێدری پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی Golden Boy

یاریگا
یەکێک لەو یاریزانەی کە چاوەڕێ دەکرا ئاستێکی باش لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا پێشکەش بکات، پێدری ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا بوو، ئەو یاریزانە بە ئاستە باشەکەی سەرنجی هەموو میدیاکانی جیهانی بۆ خۆی راکێشاوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای دەکات کە ناوەڕاستکارەکەی لارۆخا بەهۆی ئاستە بەرزەکەی، پاڵێوراوە بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتی Golden Boy، کە تایبەتە بە ئەو یاریزانانەی تەمەنیان خوار 21 ساڵە و بە درێژایی وەرزێک ئاستێکی باش لەگەڵ هەڵبژاردەکەیان و یانەکەیان پێشکەش دەکرێت و ئەو خەڵاتەش لەلایەن رۆژنامەی Tuttosportـی ئیتاڵیا پێشکەش دەکرێت.

پێدری لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ یەکەمجار درێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیای لەبەر کرد و لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداری شەش یاری کرد و هەڵبژاردەکەشی لە قۆناخی پێشکۆتایی جامەکە بەرامبەر ئیتاڵیا دۆڕا و ماڵئاوایی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button