ئینگڵته‌را

ساوزگەیت بە رێکەوت بوە راهێنەری ئینگلاند!

” سوپاس دەیلی تەلەگراف ”

یاریگا- 

کەدەڵێن هێزی رۆژنامە ئەم نمونەیەت لەبیربێت، دەیلی تەلەگراف وایکرد ئەمڕۆ گاریس ساوزگەیت ببینین لەگەل ئینگلاند.

لە مانگی ٧ ی ٢٠١٦ کاتێک سام ئالاردایس بوە راهێنەری ئینگلتەرا، دوای ئەوەی سەرکردایەتی تەنها ١ یاری کردبوو، دوای ٢ مانگ لەژێر فشاردا وازی هێنا، ئالاردایس لە کەیسێکی گەندەڵی تێوەگلابوو، دوای وەرگرتنی ٤٠٠ هەزار پاوەند هاوکاری کارێکی نایاسایی کردبوو بۆ خاوەنداری کردنی یاریزانانی پرێمەرلیگ، رۆژنامەی دەیلی تەلەگراف بە نهێنی کامێرایان ناردبوە ناو رێکەوتنە ژێر بەژێرەکەی راهێنەری ئەوکاتەی ئینگلتەرا.

لە مانگی ٩ ی ٢٠١٦ دا لەژير فشاردا و بە رێکەوتنی دوو لایەنە سام ئالاردایس پۆستەکەی جێهێشت، بۆ ماوەیەکی کاتی گاریس ساوزگەیت کە راهێنەری خوار ٢١ ساڵانەکانی هەڵبژاردەی ئینگلاند بوو پۆستەکەی وەرگرت.

دوای راهێنەریکردنی ئینگلاند بەشێوەی کاتی بۆ چەند یاریەک، لە ناوەڕاستی مانگی ١١ ی هەمان ساڵدا ساوزگەیت بوە راهێنەری هەمیشەیی هەڵبژاردەکەی.

ئینگلاند دواتر ئاستی باشتر بوو لە جامی جیهانی ٢٠١٨ و نەیشن لیگی ٢٠١٩ دا ، لە ئێستاشدا لە یۆرۆی ٢٠٢٠ لە یاری کۆتایین.

دەبێت ئینگلیزەکان سوپاسی دەیلی تەلەگراف بکەن کە هەم گەندەڵیەکی بۆ ئاشکرا کردن و هەم بوە هۆی دورخستنەوەی سام ئالاردایس و هاتنی ساوزگەیت کە ئینگلاندی گەیاندە ئێستا.

بابەتی زیاتر

Back to top button