خوولهکانی دیکە
راهێنەری نوێ هەڵبژاردەی هۆڵەندا دیاری دەکرێت

یاریگا–
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە قۆناخی شازدەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ماڵئاوایی کرد، فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەم وڵاتە فرانک دی بۆیەری لە پۆستی راهێنەرایەتی دوورخستەوە و چاوەڕێش دەکرێت بەم زووانە شوێنگرەوەی دیاری بکرێت.
رۆژنامەی ستاندەردی هۆڵەندی زانیاری دەستکەوتووە فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان ماوەیەکە لەگەڵ لویس ڤان گال راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەکەیان گفتوگۆکانیان دەست پێکردووە و هەردوولاش گەیشتونەتە رێکەوتن و پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا ناوبرا کە پێشتریش راهێنەرایەتی هەلبژاردەی وڵاتەکەی کردووە پۆستەکە وەربگرێت.
ڤان گال پێشتر دووجار راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی هۆڵەندای کردووە، جاری یەکەم لە ساڵی 2000 تاوەکو 2002 و جاری دووەمیش لە ساڵی 2012 تاوەکو 2014.