خوولهکانی دیکە
بەپەلە: راهێنەرەکەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا دوورخرایەوە

یاریگا–
فرانک دی بۆیەر، راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا دوای ئەوەی هەڵبژاردەکەی لە قۆناخی شازدەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەکرا، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
فێدراسیۆنی تۆپی پێ هۆڵەندا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە بە هۆی شکستەکەی هەڵبژاردەکەیان بەرامبەر کۆماری چیک لە قۆناخی شازدەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و دەرکردنیان لە پاڵەوانتیەکە، بریاریانداوە کە راهێنەرەکەیان لە پۆستەکەی دوور بخەنەوە.
دی بۆیەر ساڵی رابردوو دوای ئەوەی رۆناڵد کومان وازی لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی هۆڵەندا هێنا، وەکو شوێنگرەوەی دەست نیشانکرا.