هۆڵەندا توانای ئەستێرەیەکی بۆ دەگەڕێتەوە

یاریگا–
هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە یەکەم یاری جامی نەتەوەکانت ئەوروپا توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە هەڵبژاردەی ئۆکرانیابباتەوە، لەم یارییەدا ماتیاس دێ لیخت بەرگریکاری ئەو هەڵبژاردەیە بەهۆی پێکان بەشداری نەکرد.
فرانک دی بۆیەر راهێنەری ئاشەوانەکانی ئەوروپا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر نەمسا گووتی ” ئێمە لە یاری یەکەم هێلی بەرگریمان وەکو پێویست نەبوو، بۆیە دەمانەوێت چارەسەری کێشەکان بکەین، بۆ ئەم یارییە دێ لیخت دەگەڕێتەوە و لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت، ئەو یاریزانە دوای تووشبوونی بە پێکان، پێمان باشبوو یاری یەکەم بەشداری نەکات و خۆشبەختانە ئێستاش بە تەواوەتی لە پێکانەکەی رزگاری بووە ”.
راهێنەرە هۆڵەندیەکە لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد ئەوان بەرامبەر تیپێکی بەهێز یاری دەکەن، نەمسا خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی بەتوانایە و نەبوونی ئارناتۆڤیچ لەم یارییەدا، کێشەی گەورەیان بۆ دروست دەکات.