ئه‌وروپاگرنگترین

بەپەلە و بەفەرمی: دیگۆ سیمیۆنی گرێبەستەكەی لەگەل ئەتلەتیكۆ مەدرید نوێ كردەوە

یاریگا- 

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی نوێكردنەوەی گرێبەستی ڕاهێنەری یانەكەی ڕاگەیاند.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوێكردنەوەی گرێبەستی دیگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەكەی ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە: ” دیگۆ سیمیۆنی تا 30ی حوزەیرانی ساڵی 2024 گرێبەستەكەی وەك ڕاهێنەری تیمی یەكەمی یانەكە نوێ كردەوە ، ڕاهێنەرەكەمان لەگەل ستافەكەی گرێبەستێكی نوێیان لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ واژۆ كرد و پەیوەندیەكەیان لەگەل ئێمە درێژە پێدا ، ئەمەش بەردەوام بوون دەدات بە پڕۆژەیەك كە بە هاتنی ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەكە لە سالی 2011 دەستیپێكرد ، ئەمەش بووە هۆی سەركەوتنی یانەكەمان كە لەو ماوەیەدا هەشت نازناومان بەدەستهێنا”.

ڕاهێنەرەكەی ڕۆخی بلانكۆس تا ساڵی 2024 لە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت.

سیمۆنی لە مێژووی ئەتلەتیكۆ مەدریددا بە سەركەوتووترین ڕاهێنەر دادەنرێت بە جۆرێك كە خاوەنی زۆرترین بردنەوەیە لەگەل ڕۆخی بلانكۆس بە 316 بردنەوە.

سیمۆنی لە سالی 2011 بوو بە ڕاهێنەری ئەتلەتیكۆ مەدرید و هەر لە یەكەم سالی ڕاهێنەرایەتیكردنی نازناوی خولی ئەوروپی سوپەری ئەوروپی و جامی شای ئیسپانیای بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button