ئهوروپا
ڕیاڵ مەدرید یەكەم یاری دۆستانەی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ ئاشكرا كرد
یاریگا-
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی یەكەم. یاری دۆستانەی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ ئاشكرا كرد.
یانە شاهانەكە بە سەركردایەتیكردنی كارلۆ ئەنچیلۆتی دوو شەممەی ڕابردوو دەستیكرد بە ڕاهێنانە ئامادەكاریەكانی بۆ وەرزی نوێ.
لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕیاڵ مەدرید بەرواری یەكەم یاری دۆستانەی ئاشكرا كرد كە لە بەرواری 25 ئەم مانگەدا بەرامبەر گلاسكۆ ڕینجەرز دەبێت لە یاریگای گلاسكۆ.
یانەی گلاسكۆ ڕینجەرز بە سەركردایەتی جیرارد ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكەن لە خولی سكۆتلەندی.