خوله‌کانی دیکە

سەرەڕای كرانە دەرەوەیان ئینریكی ستایشی ئاستی یاریزانێكی دەكات

یاریگا-

لویس ئینریكی ئیسپانی و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ستایشی ئاستی پیدری گۆنزالێزی ناوەڕاستكاری هەڵبژاردەكەی و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەكات.

ئیسپانیا ماڵئاواییان كرد لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا دوا ئەوەی بە لێدانی یەكلاكەرەوە شكستیانهێنا بەرامبەر ئیتاڵیا.

لە ماوەی 90 خولەكی كاتی ئاسایی یاریەكەیاندا پیدری سەرجەم پاسەكانی درووست بوون و لە كاتی زیادكراودا دوو پاسی هەڵەی هەبوو بەشێوەیەك ڕێژەی درووستی پاسەكانی %97 بوو.

لە لێدوانەكانیدا لویس ئینریكی بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ووتی:

”ئایا ئەو پاڵەوانیەتیەتان بینی كە پیدری تێیدا یاری كرد؟ من هەرگیز منداڵێكی 18 ساڵانم نەبینیوە وەك ئەوەی پێدریم بینی لەم پاڵەوانیەتیەدا یاری دەكرد ، تەنانەت ئەندرێس ئینێستاش”.

دوای كۆتایهاتنی یاریەكانی هەڵبژاردەكەی لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا پیدری ئامادەكاری دەكات بۆ بەشداریكردن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار 23 ساڵان لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button