پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاریە ئاگرینەكەی نێوان ئیتاڵیا و ئیسپانیا
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕۆبەرتۆ مانچینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و لویس ئینریكی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ یاریە ئاگرینەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو هەلبژاردەی ئیتاڵیا و ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە ، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020.
ئیتاڵیا بە بردنەوەیان لە بەلجیكا و ئیسپانیا بە بردنەوەیان لە سویسرا توانیان خۆیان بگەیەننە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو هەڵبژاردە:
ئیتاڵیا:
گۆڵپارێز: دۆنارۆما
هێڵی بەرگری: ئیمیرسۆن ، كیلینی ، بۆنۆچی ، دی لۆرێنزۆ
هێڵی ناوەند: ڤێراتی ، جۆرجینهۆ ،بارێلا
هێڵی هێرشبردن: ئینسینی ، كیێزا ، ئیمۆبیلی
ئیسپانیا:
گۆڵپارێز: سیمۆن
هێڵی بەرگری: ئەلبا ، باو تۆرێس ، لاپۆرت ، ئەزپیلیكویتا
هێڵی ناوەند: بۆسكێتس ، كۆكی ، پیدری
هێڵی هێرشبردن: تۆرێس ، ئۆلمۆ ، مۆراتا