ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

هێنری سەرجەمی موچەی مانگی رابردوو خەرجی کاری خێرخوازی دەکات

یاریگا
تیەری هێنری، یاریدەری فەرەنسی راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا بریاریداوە موچەی مانگی رابردووی پێشکەشی لێقەوماوان بکات.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاشکرای کردووە کە یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و هەروەها یاریدەری مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا وەکو کارێکی خێرخوازی بریاریداوە سەرجەمی موچەی مانگی رابردووی پێشکەشی کاری خێرخوازی بکات و بۆ ئەم مەبەستەش بەرێوەبەری کارەکانی ئاگادار کردووەتەوە ئەو موچەیەی بۆی نەگەڕێنێتەوە و بیدات بە دەزگا خێرخوازیەکانی وڵاتەکەی.

هێنری پێش دەست پێکردنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 جارێکی دیکە وەکو یاریدەری راهێنەری هەڵبژاردەی بەکجیکا دەست نیشانکرا، بەڵام هەڵبژاردەکەیان هەر لە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانتیەکە ماڵئاوایی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button