ئه‌وروپا

ئەنێلكا ئامۆژگاری كیلیان مباپێ دەكات

یاریگا- 

نیكۆلا ئەنێلكا ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ئامۆژگاری كیلیان مباپێی هاونیشتیمانی دەكات تا بگاتە ئاستی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی.

ئەنێلكا لە ئامۆژگاری بۆ مباپێ ووتی: ئەگەر دەیەوێت نازناو و خەڵاتەكان بەرز بكاتەوە دەبێت لە پاریس سان جێرمان بڕوات ، ناتوانیت بەردەوام لە ئاستی بەرزدا بیت ئەگەر لە پاریس یاری بكەیت.

هەروەها ووتیشی: ئەگەر بیەوێت باڵۆن دۆر بباتەوە ئەوا دەبێت ڕێگای ڕۆناڵدۆ و میسی بگرێت ، لە خولی فەڕەنسی ناتوانیت ئەوە بكەیت.

خاوەنی یۆرۆی 2000 لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا ووتی: لە خولی ئینگلیزی یانەكانی وەك چێلسی یان مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد و ئەرسیناڵ و لیڤەرپول دەتوانێت بەدەستی بهێنێت ، یان بچێتە ئیسپانیا و پەیوەندی بە یەكێك لە یانەكانی ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا بكات ، یان بچێتە ئیتاڵیا ، تا ئاستی بە شێوەیەكی نایاب دەربكەوێت و باڵۆن دۆر بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button