ئیتاڵیا

کیێزا: مۆراتا هاوکاریکردم لەگەڵ یۆڤی رابێم

فیدیریکۆ کیێزا ئاشکرایدەکات ئەلڤارۆ مۆراتا هاریکاری بووە کاتێک پەیوەندی بە یوڤێنتۆسەوە کردووە.

لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا،  کیێزا لەگەڵ ئیتاڵیا و مۆراتا لەگەڵ ئیسپانیا رووبەرووی یەکدەبنەوە. هێرشبەرەکەی یۆڤی بۆ سکای سپۆرت وتی “لەگەڵ مۆراتا پیرۆزباییمان لەیەکتر کرد بۆ گۆڵ کردن لە یۆرۆ و هەمیشە قسە دەکەین، ئەوم زۆر خۆشدەوێت ئەو یەکێک بوو لەو کەسانەی کە هاوکاری کردم بگونجێم لە یۆڤی کاتێک هاتمە یانەکە”.

کیێزا وتیشی “بەشداریکردن لە یۆرۆ و گەیشتن بەم قۆناغە خەونێکە و هاتۆتەدی چونکە هەمیشە دەتەوێت لە بەرزترین ئاست یاری بکەیت و ئەمەش بەرزترین ئاستی تۆپی پێ یە”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button