ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکا

میسی: دژی ئیكوادۆر جەنگاین و پێویستمان بە پشووە

یاریگا- 

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە بردنەوەكەیان دەكات لە ئیكوادۆر.

ئەرجەنتین توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە ئیكوادۆر بباتەوە لە میانەی یاریەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی كۆپا ئەمریكا و خۆی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە.

لە دوای یاریەكە میسی ووتی: یاریەكی سەخت بوو، دەمانزانی ڕكابەرەكەمان بەهێزن ، بە تەواوی توانامانەوە جەنگاین تا گۆڵی یەكەممان تۆمار كرد ، گرنگترین شت ئەوە بوو توانیمان یاریەكە ببەینەوە و خۆمان بگەیەنینە قۆناغی دواتر.

هەروەها ووتیشی: هەوڵ دەدەین یاری بكەین بەڵام هەندێك جار یاریگاكە یارمەتیت نادات و گونجاو نیە ، یاریەكی گرنگمان ئەنجامدا ، ئێستا پێوویستە كەمێك پشوو وەربگرین پێش ئەنجامدانی یاری دواتر.

لە كۆتایشدا ووتی: هەموو كات ووتومە خەڵاتە تاكە كەسیەكان گرنگ نین ، ئێمە لێرەین لە پێناو شتێكی دیكەدا ، دەمەوێت سوپاسی ئەو كۆمەڵە بكەم بۆ ئەو كارانەی كردوویانە ماوەی چەندین ڕۆژە لە خێزانەكەمان دوورین ، ئێستا ئامانجێكمان هەیە و بیری لێدەكەینەوە.

شایەنی باسە لە سێ گۆڵەكەی تانگۆ میسی بەشداری هەر سێ گۆڵەكەی كرد ، دوو گۆڵی درووست كرد و گۆڵێكیشی تۆمار كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button