ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لوکا یوڤیچ بە یەکجاری یانەکەی جێهێشتووە

یاریگا
لوکا یوڤیچ، هێرشبەری سڕبی یانەی ئێنتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی بە یەکجاری یانەکەی لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریال مەدرید جێهێشتووە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە هێرشبەری یانەی ئەڵمانی هەموو کەل و پەلەکانی لە یانەکەی کۆکردۆتەوە و بەرەو پشووەکانی چووە، ئەمەش مانای ئەوە دەگەینێت دەیەوێت لە ماوەیەکی نزیکدا خۆی بگوازێتەوە بۆ مەدرید.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە هەموو شتێک لەبارەی گواستنەوەی یۆڤیچ بۆ ریال مەدرید کۆتایی هاتووە، تەنها ماوە بە فەرمی رابگەیندرێت.

Back to top button