ئیتاڵیا

لوکا یۆڤیچ بۆ ئەیسی میلان

یاریگا

لۆکا یۆڤیچی هێرشبەری سڕبی یانەی فیۆرێنتینا بەشێوەی خواستن بەبێ مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی پەیوەندی بە ئەیسی میلان دەکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، دوای شکست هێنان لە گواستنەوەی ڕافا میر لە ریزەکانی یانەی سێڤییای ئیسپانیا، بەرپرسانی میلان توانیان لەگەڵ ڤیۆلا لەسەر گواستنەوەی لۆکا یۆڤیچ بە شێوەی خواستن گەیشتونەتە رێکەوتن و لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئەو یاریزانە گرێبەستە نوێیەکەی واژۆ دەکات.

لە گواستنەوەی یۆڤیچ بە خواستن هیچ بڕگەیەکی کڕینی نابێت و ڕۆسۆنێری بەبێ بەشداری ڤیۆلا تەواوی موچەکەی لە ماوەی خواستنەکەی دەدات.

هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵەکە 30 جار درێسی هەڵبژاردەی سربیا لەبەر کردووە، هاوینی 2022 پەیوەندی بە فیۆرێنتینا کرد و لە 50 یاریدا 13 گۆڵ و 5 ئەسیستی بۆ یانەکەی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button