ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

ترێزیگێ دوای جێهێشتنی یۆڤێنتۆس چەند نهێنیەک ئاشکرا دەکات

یاریگا
دەیڤید تریزیگێ، دوای وازهێنانی لە پۆستی بالیۆزی برەندی یانەی یۆڤێنتۆس چەند نهێنیەکی ئەو یانەیە ئاشکرا دەکات و باس لە پەیوەندی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یاریزانەکانی دیکە دەکات.

یاریزانەکەی پێشووی فەرەنسا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی دەڵێت ” گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ریزەکانی خانمە پیرەکە گەورەترین گواستنەوەی مێژووی ئەو یانەیە بوو، هیچ کەسێک پێشبینی ئەوەی نەدەکرد، هەرچەندە ئەو یاریزانە چەند جارێک کێشەی لەگەڵ هاوڕێیەکانی هەبوو، بەڵام هەمیشە لەسەرخۆ بوو، بە بڕوای من هیچ راهێنەرێک وەکو زیدان نەیتوانیوە کۆنترۆلی دۆن بکات، پێویستە راهێنەر بەرامبەر ئەمجۆرە یاریزانانە زۆر راستگۆ بێت ”.

ترێزیگێ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت یاریزانێکی وەکو رۆناڵدۆ کەس ئامادەیە بەرامبەر بوەستێتەوە، چونکە ئەو هەمیشە هۆکاری بردنەوەکانە، دیبالاش بە هەمان شێوە، بەڵام لەگەڵ ریزم یاریزانەکانی دیکە وانین.

Back to top button