ئه‌وروپائیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید شوێنگرەوەی سێرجیۆ ڕامۆسی دیاریكرد

یاریگا-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی زۆر چاوەڕوانیان نەكرد بۆ دیاریكردنی كاپتنی نوێی یانەكەیان لە دوای سێرجیۆ ڕامۆس.

دوای 16 ساڵ بەشێوەیەكی فەڕمی ڕامۆس و ڕیاڵ مەدرید لە یەك جیابوونەوە.

مارسیلۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند كە دەبێتە كاپتنی نوێی یانەكەیان.

شایەنی باسە گرێبەستەكەی مارسێلۆ لەگەڵ مێرینگی لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت و زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن وەرزی داهاتوو كۆتا وەرزی یاریزانە بەڕازیلیەكەیە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button