ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

بێنزێما بوو بە سەر ئێشە بۆ یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەی

یاریگا
دوای گەڕانەوەی کەریم بێنزێما بۆ ریزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و بەشداری کردن لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020، چەند کێشەیەکی لەنێوان یاریزانەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دروست کرد.

رۆژنامەی لکیپی فەرەنسا دوای ماڵئاوایی کردنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان لە قۆناخی شازدەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ئاشکرای کردووە، دوای باگهێشت کردنەوەی یاریزانەکەی ریال مەدرید بۆ ریزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان، کێشە لە نێوان هەر یەکە لە مباپێ، گریزمان و جیرۆد دروست بوو، چونکە دوو یاریزانەکەی چێڵسی و بارسێلۆنا پێیانوابووە کە ئەو یاریزانە پێگەیان لە پێکهاتەیان لەق دەکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە مباپێ هەمیشە پشتگیری بێنزێمای کردووە و بە درێژایی پاڵەوانتیەکە پەیوەندیەکی باشی لەگەڵیدا هەبووە، هەر ئەمەش وایکردووە گریزمان و جیرۆد پەیوەندیان لەگەڵ ئەو یاریزانەش تێک بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button