خوله‌کانی دیکە

پێشبینیەكانی جۆزێ مۆرینهۆ بۆ هەڵبژاردەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا

یاریگا-

جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەی ڕۆمای ئیتاڵی پێشبینەكانی خۆی بۆ هەڵبژاردەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا ئاشكرا كرد.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ تۆڕی  Talk Sport ڕاهێنەرە پورتوگالیەكە سەبارەت بە یاریەكەی ئیتاڵیا و بەلجیكا پێشبینی سەركەوتنی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەكات و ووتی: دەبێت ئەوە بلێم ئەگینا سبەی دەمكوژن.

هەروەها ووتیشی: بێگومان ئینگلتەرا دەگاتە قۆناغی پێش كۆتایی و شكست بە ئۆكرانیا دەهێنێت و دانیمارك شكست بە چیك دەهێنێت و خۆیان دەگەیەننە قۆناغی پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

سەبارەت بە یاریەكەی ئیسپانیا و سویسراش ووتی: ئیسپانیا یاریەكە دەباتەوە و خۆیان دەگەیەننە قۆناغی داهاتوو.

ڕاهێنەرە نوێیەكەی ڕۆما پێی وایە هەریەك لە هەڵبژاردەكانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا و ئینگلتەرا و دانیمارك دەگەنە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020.

بابەتی زیاتر

Back to top button