ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ڕامۆس بڕگەیەكی گرێبەستەكەی لەگەل پاریس ڕەتدەكاتەوە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەمڕۆی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و بەرگریكاری پێشووی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بڕگەیەكی لە گرێبەستەكەی لەگەل پاریس ڕەتدەكاتەوە.

زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن سێرجیۆ ڕامۆس و پاریس سان جێرمان گەشتوونەتە ڕێككەوتن و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە شێوەیەكی فەڕمی گرێبەستەكەی ڕادەگەیەندرێت.

بەپێی بەرنامەی بەناوبانگی چیرینگیتۆی ئیسپانی پاریس ئۆفەرێكی بۆ ماوەی سێ ساڵ پێشكەش بە ڕامۆس كرد بەڵام یاریزانەكە ڕەتیكردووەتەوە و داوای كردووە گرێبەستەكەی بۆ ماوەی دوو سال بێت.

هەمان بەرنامە ئاشكرایكردووە موچەی ساڵانەی كاپیتانۆ ڕامۆس 15 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

شایەنی باسە بریكاری كارەكانی ڕامۆس كە براكەیەتی ڕۆژی ڕابردوو لە فەڕەنسا بووە بۆ تەواوكردنی كاروباری پەیوەندیكردنی بە یانە پاریسیەكەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button