ئه‌وروپائیسپانیا

یانەیەكی ئەرجەنتینی دانوستەكانی لەگەل لیۆنێل میسی دەستپێكرد

یاریگا- 

یانەیەكی ئەرجەنتینی دانوستەكانی لەگەل لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەستپێكردووە.

ڕۆژی ڕابردوو بە شێوەیەكی فەڕمی گرێبەستەكەی میسی لەگەل بارسێلۆنا كۆتایی هات و لە ئێستادا یاریزانەكە ئازادە و هەر یانەیەك بیەوێت دەتوانێت سەربەخۆ پەیوەندی پێوە بكات.

هەژماری فەڕمی نیولز ئۆڵد بۆێزی ئەرجەنتینی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەكی میسی بە درێسی یانەكەیانەوە داناوە و نووسیویانە:

” سڵاو لیۆ ، ئایا تۆ لێرەیت ؟ لە ئەرجەنتین ئێستا یەكی تەمموزە ، ( ئەوەی سەركێشی نەكات نایباتەوە) ”.

لە ئێستا لیۆنێل میسی لەگەل هەڵبژاردەكەیەتی بۆ ئەنجامدانی یاریەكانی كۆپا ئەمریكا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button