ئه‌وروپائینگلتەرا

یەكەم لێدوانی نۆنۆ سانتۆ دوای وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی تۆتنهام

یاریگا-

یەكەم لێدوانی نۆنۆ سانتۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری نوێی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دوای وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكە.

شەوی ڕابردوو بە شێوەیەكی فەڕمی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی نۆنۆ سانتۆی وەك ڕاهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد.

دوای وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی سپێرز ڕاهێنەرە پورتوگالیەكە ووتی: كاتێك تیمێكی كوالێتی بەرز و پڕ ئەزمونت هەیە ، دەبێت وا لە هاندەران بكەیت هەست بە شانازی و چێژ بكەن.

هەروەها ووتیشی: جێگای خۆشحاڵی و شانازیە بۆ من كە لێرەم ، خۆشحاڵم و بە پەرۆشم بۆ دەستكردن بە كار لە ئێستادا، هیچ ڕۆژێكمان نیە بۆ بەفیرۆدان ، دەبێت دەست بەجێ دەستبكەین بە كاركردن بۆ وەرزی نوێ .

 

بابەتی زیاتر

Back to top button