ئیسپانیا

بەسەرچوونی گرێبەستەکەی مێسی چی دەگۆڕێت بۆ بارسا؟

ئەمشەو بەفەرمی گرێبەستی لیۆنێل مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت، لە بارێکدا نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لیۆ دوابکەوێت تا ئەوکاتە بارسێلۆنا کۆمەڵێک زیانی بەردەکەوێت و لە هەندێک باریشدا قازانج

بەگوێرەی گرێبەستەکەییان دوای بەسەرچوونی بارسا کۆمەڵێک مافی دەمێنێت و کۆمەڵێکیش لەدەست دەدات بەم جۆرە

  • مێسی دەتوانێت بێ هیچ روونکردنەوەیەک راستەوخۆ گرێبەست لەگەڵ یانەیەکی نوێ بکات
  • بارسێلۆنا چیتر دڵنیایی تەندروستی مێسی لە ئەستۆ ناگرێت. واتە ئەگەر لەکۆپا ئەمێریکا مێسی تووشی پێکان هات، یانەکە لەرووی یاسایی هیچ کارێکی بۆ ناکات
  • بارسێلۆنا ناتوانێت وێنەی مێسی بەکاربهێنێت بە درێسی نوێ و درێسەکانی بفرۆشێت تا کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە
  • بارسێلۆنا دەتوانێت وێنە و درێسی مێسی وەرزەکانی پێشوو بفرۆشێت
  • بارسێلۆنا دەتوانێت سوود لە وێنە و بابەتەکانی مێسی وەربگرێت لە میانەی کۆپا ئەمێریکا
  • بارسێلۆنا دەتوانێت وێنە و ناوی مێسی لە ماڵپەڕەکەیدا بهێڵێتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button