وه‌رزشه‌کانی دیکە

شاک: ناکرێت ٢٠٠ ملیۆن وەربگریت و گازندە لە دوو کاتژمێر مەشقکردن بکەیت

شاکیل ئۆنیێڵ ناسراو بە شاک، رەخنە لە لێبرۆن جەیمس دەگرێت بەهۆی گازندەکانی ئەو یاریزانە لە زۆری مەشق و یاریکردنی ئەم وەرزەی ئێن بی ئەی.

هاوشێوەی وەرزشەکانی دیکە، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا خشتەی یارییەکان تۆپی باسکەی ئەمریکی جەنجاڵتر بووە ئەمەش رەخنەی لێبرۆن جەیمسی ئەستێرەی دیاری باسکەی لێکەوتەوە.

شاکی یاریزانی  مێژوویی وەڵامی لێبرۆنی دایەوە و وتی “ئێمە لە سەردەمێک دەژین کە ٤٠ ملیۆن کەس لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە (لە ئەمریکا)، ئەگەر لەم کاتەدا ساڵانە ٢٠٠ ملیۆنم دەستبکەوێت ناکرێت بۆڵە بۆڵ بکەم، بەڵکو گوێ دەگرم لە قسەکان. رەخنە لە کەس ناگرم بەڵام من بم گازندە ناکەم و بیانوو ناهێنمەوە چونکە خەڵکی دیکە بەردەوام کار دەکەن بۆ ئەوەی بژین ئێمەش دوو کاتژمێر رۆژانە مەشق دەکەین و دوو کاتژمێریش یاری وە پارەیەکی زۆر پەیدا دەکەین. رەنگەمن جیاواز بیربکەمەوە”.

شاک و لێبرۆن پێشتر لەگەڵ کاڤاڵریس بەیەکەوە یارییان کردووە بەڵام زۆربەی ژیانی پیشەگەرییان رکابەربوون.

Back to top button