ئه‌مریکا

پاڵاسیۆ پیشەیەکی نوێ هەڵدەبژێرێت

یاریگا

رۆدریگۆ پاڵاسیۆ هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، دوای وازهێنانی لە یاریکردن روویکردووەتە یاریی باسکێتبۆل.

ڕۆدریگۆ پاڵاسیۆ ساڵی ڕابردوو لە تەمەنی 40 ساڵیدا وازی لە جیهانی تۆپی پێ هێنا، ئێستا بەشێوەیەکی پیشەگەرانە یاری باسکە دەکات. 

ئەو یاریزانی پێشووی تانگۆ بە بەرزی 176 سم، لە تیپی پۆلیسپۆرتیڤا گارنانۆ لە خولی ئیتاڵیا وەک سەرکردەی یانەکەی کاردەکات.

پاڵاسیۆ کە 27 جار بە درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یاری کردووە، لە کاروانی وەرزشی یاریی بۆ یانەکانی بۆکا جونیۆرز، جێنەوا، ئینتەرمیلان، بۆلۆنیا و بریشیا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button