خوله‌کانی دیکە

32 یاریزان مەترسی بەشداری نەکردنیان لە پێشکۆتایی یۆرۆیان لەسەرە

یاریگا
ناسنامەی هەشت هەڵبژاردەکەی قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2021 یەکلایی بویەوە و هەڵبژاردەکان لە ئەمڕۆ بە دواوە ئامادەکاری بۆ ئەو قۆناخە دەکەن کە بریارە هەینی داهاتوو یارییەکان بەڕێوەبچن.

ماڵپەری فەرمی یوێفا بڵاویکردەوە لەم قۆناخە 32 یاریزان لە کۆی هەشت هەڵبژاردەکە بەهۆی هەبوونی کارتێکی زەرد لە قۆناخی رابردوو، مەترسی ئەوەیان لەسەرە کە بێ بەش بن لە قۆناخی پێشکۆتایی، واتە هەر یەک لەم یاریزانانە لە قۆناخی داهاتوو واتە چارەکی کۆتایی کارتێکی دیکەی زەرد بە روویاندا بەرز بکرێتەوە، لە یاری قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانتیەکە بێ بەش دەبن.

ئەو یاریزانانەی کە لە قۆناخی شازدەی یۆرۆ 2020 کارتی زەردیان وەرگرتووە و بە وەرگرتنی کارتێکی دیکە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی مەترسی ئەوەیان لەسەرە لە قۆناخی پێشكۆتایی بێ بەش بن، لە هەموو ئەو هەڵبژاردانەن کە گەیشتونەتە ئەم قۆناخە و لەم قۆناخەش تەنها گرانیت شاکا بەهۆی وەرگرتنی دوو کارتی زەرد لە قۆناخەکانی رابردوو لەم قۆناخە بێ بەش دەبێت.

Back to top button