خوله‌کانی دیکە

بەلجیکا ئومێدی بە گەڕانەوەی دێ بروین و هازارد هەیە بەر لە یارییەکەی ئیتاڵیا

یاریگا-رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا رایگەیاند دوور نیە هەردوو ئەستێرەی بەلجیکا  کێڤن دێ بروین و ئێدین هازارد بتوانن بۆ یارییەکەی ئیتاڵیا ئامادەبن.

ئەو دوو یاریزانە لە یاری قۆناغی ١٦ بەرامبەر پۆرتوگال تووشی پێکان هاتن و سەرەتا راگەیەندرا تا دوای یارییەکەی ئیتاڵیا ناگەڕێنەوە بەڵام ئەمڕۆ مارتینێز وتی “ئەوان پێکانی زۆر قورسیان نیە و ئەمەش مانای ئەوەیە بەتەواوی دوور نەخراونەتەوە، ئازارێکی زۆریان نیە و دەتوانن بەشێک لە مەشقەکان ئەنجام بدەن، تەنها کێشە ئەوەیە یارییەکەی ئیتاڵیا نزیکە و رۆژی هەینییە بەڵام با بزانین چۆن دەبێت”.

بەلجیکا دوای پێکانی دێ بروین لە یارییەکەی پۆرتوگال تووشی زەحمەتی زۆر هات بەڵام سەرەنجام بە گۆڵێکی تۆرگان هازارد سەرکەوتنییان مسۆگەرکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button