خوله‌کانی دیکە

دوای كرانە دەرەوەیان لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا كیلیان مباپێ پەیامێكی بڵاوكردەوە

یاریگا-

كیلیان مباپێ ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا داوای لێبوردن دەكات دوای لەدەستدانی لێدانە یەكلاكەرەوەكەی.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا ماڵئاواییانكرد لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا دوای ئەوەی بە لێدانی یەكلاكەرەوە شكستیانهێنا بەرامبەر سویسرا.

مباپێ كۆتا لێدانی یەكلاكەرەوەی فەڕەنسای جێبەجێكرد و نەیتوانی گۆڵ تۆمار بكات بەوهۆیەشەوە هەلبژاردەكەی ماڵئاواییكرد لە یۆرۆی 2020.

لە دوای یاریەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرامی ئەستێرەكەی پاریس سان جێرمان نووسیوویەتی:

” هەڵدانەوەی ئەم لاپەڕەیە زۆر زەحمەتە ، خەمێكی گەورەیە كرانە دەرەوەمان و بەدەست نەهێنانی ئامانجەكەمان ، داوای لێبوردن دەكەم لەوەی نەمتوانی لێدانە یەكلاكەرەوەكە گۆڵ تۆمار بكەم ، ویستم یارمەتی هەڵبژاردەكەم بدەم بەڵام شكستم هێنا ، بەداخەوە ئەوە سەركێشیەكانی تۆپی پێن ، ئەو یاریەی كە زۆر خۆشم دەوێت ، دەزانم كە هاندەران بێ هیوا و خەمبارن ، بەلام دەمەوێت سوپاستان بكەم بۆ پشتگیری و متمانەی هەمیشەیتان بە ئێمە ، هێشتا گرنگە كە بە بەهێزی ئامادەكاری بكەین بۆ ئەوەی دێتە پێشمان ، پیرۆزبایی لە سویسرا دەكەم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم ”.

شایەنی باسە هەلبژاردەی سویسرا لە قۆناغی چارەكی كۆتایی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button