خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە دوای ماڵئاواییکردنیان

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پێگەی فەرمی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە پاش ماڵئاواییان لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا.

لە پەیامەکەی کریس دا هاتووە “ئەو ئەنجامەمان بەدەست نەهێنا کە دەمانویست و لەوە زووتر ماڵئاواییمان کرد کە دامان نابوو. بەڵام شانازی دەکەین بە گەشتەکەمان لەم پاڵەوانێتییەدا و هەمووشتێکمان کرد تاوەکو پارێزگاری لە ناسناوی پاڵەوانی ئەورووپا بکەین. ئەم کۆمەڵە یاریزانە دەتوانن دڵی هاندەرانی پۆرتوگال خۆش بکەن و هاندەرانمان ب ماندووبوون لە سەرەتاوە تا کۆتایی پشتیوانمان بوون. ئەوان  ئەو کەسانەبوون کە دەجەنگان لە یارییەکاندا بەو متمانەیەی نیشانی ئێمەیان دا، نەمانتوانی دڵیان خۆش بکەین بەڵام لە ناخی دڵەوە سوپاسیان دەکەین.

پیرۆزبایی لە بەلجیکا دەکەم و بەختێکی باش بۆ هەموو تیمە بەشداربووەکان کە ماون، وە سەبارەت بە ئێمە بە بەهێزتر دەگەڕێینەوە. بژی پۆرتوگال”.

شەوی رابردوو لە قۆناغی ١٦ی یۆرۆدا، پۆرتوگال سەرەڕای ئاستێکی بەرز بە گۆڵێکی بێ وەڵام بەرامبەر بەلجیکا تووشی شکست هاتن و ماڵئاواییان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button