خوله‌کانی دیکە

دی لیخت: هۆڵەندا بەهۆی من ماڵئاوایی کرد

یاریگا-ماتیاس دی لیخت بەرپرسیاریەتی شکستەکەی هۆڵەندا دەخاتە ئەستۆی خۆی.

بەرگریکارەکەی یوڤێنتۆس، کارتێکی سووری راستەوخۆی وەرگرت و دوابەدوای ئەوەش هۆڵەندا دوو گۆڵی لە رێگەی هۆڵێس و شیک لێ تۆمارکرا بەرامبەر چیک.

دی لیخت دوای یارییەکە وتی “ئەوەی روویدا بە ئازارە، یارییەکەمان دۆڕان بەهۆی ئەوەی من کردم، نەدەبوو رێگە بدەم تۆپەکە بەرز ببێتەوە.  پێم وابوو یارییەکە لە ژێر کۆنترۆڵی خۆماندایە و بە تایبەت لە نیوەی یەکەم چەند هەلێکمان هەبوو، هیچ هەستێکمان نەبوو کە چیک دەتوانێت هەلی گۆڵی زۆر دروست بکات بەڵام دوای کارتە سوورەکەی من بارودۆخەکە گۆڕا”.

دووهەمجارە هۆڵەندا بەرامبەر چیک لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا کارتی سوور وەربگرێت و پێشتریش لە ٢٠٠٤ هەمان سیناریۆ دووبارە بووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button