کوردستان

بەپەلە: کارگێڕی یانەی زاخۆ سزای یاریزانەکانی دەدات

یاریگا-

دوای دەست لەکارکێشاەوەی ئەحمەد سەڵاحی ڕاهێنەر لە یانەی زاخۆ ئەنجامە خراپەکانی یانەکە لە خولی یانە پلە نایابەکانی عێڕاق درێژەی هەیە.

سامی بەحت دوای ئەحمەد سەڵاح ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی زاخۆی وەرگرت و بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی دوورخرایەوە، دوای ئەو عەبدولوەهاب ئەبوهێل بوە ڕاهێنەری یانەکە تا ئێستا زاخۆ لە کۆی حەوت یاری نەیتوانیوە سەرکەوتن تۆماربکات، دوایین دۆڕانیشی دوێنێ بو بەیانەی قاسم، بۆیە کەمێک لە مەوبەر کارگێڕی یانەی زاخۆ بڕیاریدا بە لێبڕینی ڕێژەی %25 لە موچەی یاریزانەکان و لە ئەگەری بەردەوام بون لەسەر ئەنجامە خراپەکان لێبڕین لە بڕی بۆندەکانیان دەکرێت.

زاخۆ لە خولی نایابی عێڕاق بەکۆکردنەوەی 41 خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button