یاریگا–
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی لاوی واژۆ کرد و ئەو دوو یاریزانە بۆ ماوەی سێ وەرزی دیکە یاری بۆ تیپی لاوانی ئەو یانەیە دەکەن.
ماڵپەری فەرمی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بڵاویکردەوە گرێبەستیان بۆ ماوەی سێ وەرز لەگەڵ ئێسان مباپێ برای کلیان مباپێ گۆڵکاری تیپی یەکەمی یانەکەیان و مایولۆ هەردوو یاریزانەی کەدایکبووی ساڵی 2006 واژۆ کردووە و ئەو دوو یاریزانە لەم سێ وەرزە یاری بۆ تیی لاوانی یانەکەیان دەکەن.
مباپێ لەم ساڵانەی دواییە یەکێک بووە لەو کەسانەی لە یاریگای پاریس سانجێرمان وەکو تۆپ هێنەرەوە کاری کردووە و ئێستاش وەکو یاریزانی ئەو یانەیە گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ کراوە.