ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەرا

بارسێلۆنا و دوو یانەی دیکە ململانێ گواستنەوەی هێرشبەرێک دەکەن

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا و هەردوو یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا و هەروەها تۆتێنهامی ئینگلیزی هەوڵ بۆ گواستنەوەی میکێل دامسگارد هێرشبەری هەڵبژاردەی دانیمارک یانەی سامپدۆریای ئیتاڵیا دەکەن.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە یاریزانەکەی هەڵبژاردەی دانیمارک دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی باش لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 وایکردووە چەندین یانە گرنگی بە تواناکانی بدەن، لەوانەش یانەکانی بارسێلۆنا، ئەیسی میلان و تۆتێنهام، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یەکێک لەم یانانەوە بکات.

میکێل وەرزی رابردوو لە سێریائەی بەشداری 35 یاری کردووە و توانی دوو گۆڵ و چوار ئاسیست بکات، هەروەها لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپاش لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداری دوو یاری کردوو و گۆڵێکیش کردووە.

Back to top button