ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

باشترین یاریزانی مانگی رابردووی لالیگا دیاریی کرا

یاریگا
مانگی ئۆکتۆبەر بۆ یانەی ریال سۆسیداد بە باشی تێپەربوو و ئەو یانەیە لەگەڵ میکێل ئۆیازاربال توانیان ئاست و ئەنجامی باش بەدەست بێنن.

ماڵپەری فەرمی لالیگای ئیسپانیا ناوی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولەکەی دیاریی کرد و هێرشبەرەکەی سۆسیداد پێشەنگی لالیگا توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەو مانگە بەدەست بێنێت.

میکێل لەو مانگە توانی سێ گۆڵ بۆ یانەکەی بکات و خۆشی بە تۆمار کردنی پێنج گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگای ئیسپانیای گرتووە.

Back to top button